ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی به‌فرانباری ١٤٠٢، خانه‌نشینكراوانی موخابرات بۆ جارێكی دیكه له شاره‌كانی كوردستان و ئێران دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
خانه‌نشینكراوانی موخابرات به‌پێی ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌فته له شاره‌كانی سنه، كرماشان، ورمێ، ئیلام، زه‌نجان، ئه‌راك، خۆڕه‌م ئاوا، تاران، مه‌شهه‌د، ئیسفه‌هان، ئه‌هواز و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران له ئاست بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به كێشه و گرفته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. خانه‌نشینكراوانی موخابرات خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه بوون.