ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی مانگی به‌فرانباری ١٤٠٢، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی كوردستان و ئێران دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی سنه، ئیلام، مه‌ریوان، بیجاڕ، ورمێ، كرماشان، ئه‌راك، ئیسفه‌هان، تاران، ئه‌هواز، ئه‌رده‌بیل، ته‌ورێز، قه‌زوێن، ساری،ڕه‌شت، خۆڕه‌م ئاوا، شاریكورد، زه‌نجان، دزفول و كرمان له ئاست دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه. خانه‌نشینكراوانی موخابرات به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایان به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی یه‌كسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بوون.