ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی كوردستان و ئێران دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی سنه، كرماشان، ئیلام، مه‌ریوان، ورمێ، ئیسفه‌هان، ئه‌رده‌بیل، ئه‌راك، ئه‌هواز، ڕه‌شت، زاهیدان، ته‌ورێز و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران به‌پێی ڕه‌و‌اڵی هه‌ر حه‌فته دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان خۆپێشاندانیان كرد. خانه‌نشینكراوانی موخابرات خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون.