ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له چه‌ند شاری كوردستان و ئێران دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
خانه‌نشینكراوانی موخابرات به‌پێی ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌فته له شاره‌كانی سنه، كرماشان، ئیلام، ورمێ، ته‌ورێز، به‌نده‌رعه‌باس، تاران، ئیسفه‌هان، ئه‌هواز، ئه‌راك، ئه‌رده‌بیل، زه‌نجان، خۆڕه‌م ئاوا، ئه‌ندیمشك، ساری، ڕه‌شت، هه‌مه‌دان، قه‌زوێن و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران دژبه دۆخی خراپی ژیان خۆپێشاندانیان كرد. خانه‌نشینكراوان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی یه‌كسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون.