ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی ڕه‌شه‌مه، خانه‌نشینكراوانی موخابراتی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ری خانه‌نشینكراوانی ئێران دژبه خراپی دۆخی ژیان له‌به‌رده‌م ئه‌و ناوه‌نده كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی سنه، كرماشان، ئیلام، ورمێ، ته‌ورێز، ئیسفه‌هان، مه‌شهه‌د، كه‌ره‌ج، تاران، خۆڕم ئاوا، دزفوول، ئه‌هواز، ئه‌رده‌بیل، یاسووج، زه‌نجان و ئه‌راك دژبه خراپی باروودۆخی ژیان له‌به‌رده‌م شیركه‌تی موخابراتی ئوستانه‌كانیان كۆبوونه‌وه. خانه‌نشینكراوان خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و چاكسازی له بواری ژیان و مه‌عیشه‌ت بوون.