ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی مانگی گه‌لاوێژ، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی ورمێ، سنه، كرماشان و ئیلام هاوكات له‌گه‌ڵ خانه‌نشینكراوانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه له شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی سنه، كرماشان، ئیلام، ورمێ، شاری كورد، تاران، یاسووج، به‌نده‌رعه‌باس، كه‌ره‌ج، ئیسفه‌هان، شیراز، ئه‌هواز، زه‌نجان و ئه‌راك له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی ژیان له‌به‌رده‌م ئه‌و ڕێكخراوه‌یه كۆبوونه‌وه. خانه‌نشینكراوان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان بوون. شایانی باسه كه له كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی تاران، ناڕازییه‌كی به‌ساڵاچوو به‌هۆی گوشاری ده‌روونی له هۆش خۆی چوو و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كرا.