کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ كرماشان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ كرماشان 3

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٩ی مانگی گه‌لاوێژ، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ كرماشان هاوكات له‌گه‌ڵ خانه‌نشینكراوانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ له‌ چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران دژبه‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی كرماشان، مه‌شهه‌د، ئه‌رده‌بیل، ئیسفه‌هان، ڕه‌شت، شیراز، شاری كورد و ئه‌هواز دژ به‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه‌. خانه‌نشینكراوانی ناڕازی خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون.