به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له پارێزگاكانی كوردستان و كرماشان هاوكات له‌گه‌ڵ خانه‌نشینكراوانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه له ئوستانه‌كانی خۆراسانی ڕه‌زه‌وی، فارس، خووزستان و تاران دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، خانه‌نشینكراونی موخابرات به‌پێی ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌وتوو له ئاست دۆخی خراپی ژیان و مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه بردووه. خانه‌نشینكراوانی موخابرات خوازیای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان بوون.