ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی گه‌لاوێژ، خانه‌نشینكراوانی مه‌عده‌نی مس له شاره‌كانی كرمان و ڕه‌فسه‌نجان دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی مه‌عده‌نی مس له به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تی شۆرای نیگهبان له شاره‌كانی كرمان و ڕه‌فسه‌نجان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه. خانه‌نشینكراوان خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، پێدانی مه‌زایای خانه‌نشینی، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ تێكه‌ڵكردنی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی و چاكسازی له ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.