ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی مانگی گه‌لاوێژ، خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری له پارێزه‌گاكانی كوردستان و كرماشان هاوكات له‌گه‌ڵ خانه‌نشینكراوانی چه‌ند پارێزگای دیگه‌ی ئێران دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی كوردستان و كرماشان هاوكات له‌گه‌ڵ خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری له ئوستانه‌كانی فارس، یه‌زد و ئه‌رده‌بیل به به‌دسته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت نیشان دا. خانه‌نشینكراوان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون.