ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی خاكه‌لێوه، خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری و ته‌ئمیین ئیجتیماعی له شاری ئه‌هواز بۆ جارێكی دیكه دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م ئوستانداری كۆبوونه‌وه.
خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری و ته‌ئمیین ئیجتیماعی به به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “موعه‌لیمی زیندانی ئه‌بێ ئازاد بكرێت”، “ته‌نیا له‌سه‌ر شه‌قام ده‌گه‌ین به مافه‌كانمان” و “حه‌قده‌سته‌كان ڕیاڵییه و ته‌وه‌ڕۆم دۆلارییه” ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی نیشان دا. خانه‌نشینكراوان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه بوون.