به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی مانگی پووشپه‌ڕ، خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری له پارێزگاكانی كوردستان و كرماشان هاوكات له‌گه‌ڵ خانه‌نشینكراونی ئوستانه‌كانی ئه‌لبۆرز، یه‌زد، ئه‌رده‌بیل، فارس، كۆهگیلوویه و بۆیه‌رئه‌حمه‌د و تاران دژبه خراپی دۆخی مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری هه‌ر حه‌وتوو دژبه خراپی دۆخی مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه ئه‌به‌ن. خانه‌نشینكراوان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی بوو خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان بوون.