کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری له‌ سنه‌، كرماشان و چه‌ند شاری ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری له‌ سنه‌، كرماشان و چه‌ند

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٢ی به‌فرانباری ١٤٠٢، خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری، موخابرات و ته‌ئمیین ئیجتمیاعی له‌ سنه‌ و كرماشان و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران دژبه‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری و ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ شاڕه‌كانی سنه‌، كرماشان و یه‌زد له‌به‌رده‌م سندووقی خانه‌نشینی و ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی كۆبوونه‌ته‌وه‌، له‌ شاری ئه‌هواز خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتمیاعی له‌به‌رده‌م ئوستانداری و خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری و موخابرات پێكه‌وه‌ له‌به‌رده‌م سندووقی خانه‌نشینی خۆپێشاندانیان كردووه‌. خانه‌نشینكراوان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی یه‌كسانسازی، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌ و چاكسازی له‌ بواری ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.