کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری له‌ سنه‌ و كرماشان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری له‌ سنه‌ و كرماشان 3 2

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری له‌ شاره‌كانی سنه‌ و كرماشان هاوكات له‌گه‌ڵ خانه‌شینكراوانی چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران دژبه‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی خۆپێشاندانیان كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری له‌ شاره‌كانی سنه‌، كرماشان، هه‌مه‌دان، ئه‌هواز، ئه‌راك و قه‌زوێن له‌ ئاست دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌. خانه‌نشینكراوان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی یه‌كسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بوون.