ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی خه‌رمانان، خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری به‌پێی ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌فته، له شاره‌كانی كوردستان و ئێران ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری جێبه‌جێكردنی خواسته‌كانیان بوون.
خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری له شاره‌كانی سنه، كرماشان، ورمێ، ئیلام، خۆڕه‌م ئاوا، كه‌ره‌ج، تاران، ئه‌راك، زه‌نجان، ئه‌رده‌بیل، ته‌ورێز، ئه‌هواز، ئیسفه‌هان، مه‌شهه‌د و …..هه‌تد. له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه. خانه‌نشینكراوانی ناڕازی خوازیای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قدست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بوون. ناڕازیان ڕایانگه‌یاند: ئه‌گه‌ر تا حه‌فته‌ی داهاتوو خواسته‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت ئه‌وه شه‌قامه‌كان داده‌خه‌ن و مان ده‌گرن.