کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی كرماشان

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، خانه‌نشینكراوانی كرماشان هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌راسه‌ری خانه‌نشینكراوانی ئێران، بۆ جارێكی دیكه‌ له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری جێبه‌جێكرانی داواكارییه‌كانیان بوون.

خانه‌نشینكراوانی كرماشان به‌وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه ‌به‌رپرسانی باڵای ڕژیم خوازیاری بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ خانه‌نشینكراوانی ئێران به‌پێی ڕه‌واڵ یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌ر حه‌وتوویه‌ك بۆ گه‌یشتن به‌ داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن.

بابەتی پەیوەندیدار

سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منییه‌تی به‌سه‌ر شاری سنه‌ دا

-

هه‌ڕه‌شه‌ی حه‌راسه‌تی زانكۆی ئازادی سنه‌ له‌ خوێندكاری مانگرتوو

-

گیانبه‌ختكردنی دوو لاوی خه‌ڵكی شاباد و ساری له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعات

-

مانگرتن له‌ خواردنی چالاكێكی مه‌ده‌نی كورد له‌ زیندانی ئێڤین

-

ئازادی “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی” و “مه‌سعوود نیكخواه” به‌ دانانی بارمته

-

نادیاری چاره‌نووسی ١٣ هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

-