کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی كرماشان و ئیلام

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ و سێشه‌ممه‌ ١٦ و ١٧ی مانگی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له‌ خانه‌نشینكراوانی كرماشان و  ئیلام، هاوكات له‌گه‌ڵ خانه‌نشینكراوانی چه‌ندین شاری دیكه‌ی ئێران، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان، له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی كۆبوونه‌وه‌.

خانه‌نشینكراوانی كرماشان و ئیلام، به‌ پێی بانگهێشتی شۆرای هاوئاهه‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی ئێران”، به‌ ڕاخستنی سفره‌ی به‌تاڵ له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابین كردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون. به‌شداربووان له‌ شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران، به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم دژ به‌ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی خوازیاری جێبه‌جێكرانی داواكارییه‌كانیان بوون. هاوكات له‌ شاری ته‌ورێز كۆمه‌ڵێك له‌ دانیشتووانی ئه‌و شاره‌ تێكه‌ڵی كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوان بوون و به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم دژ به‌ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئینتزامییه‌كان تێكهه‌ڵچوون.

بابەتی پەیوەندیدار

گواستنەوەی بەندکراوێکی مەحکووم بە سێدارە بۆ شوێنێکی نادیار

komalah

دەستبەسەرکرانی دوو کەس لە شاری سنە و مهاباد

komalah

ناڕەزایەتی کەشاوەرزانی شاری سنە بەهۆی گواستنەوەی ئاوی ئەو شارە

komalah

بەڕێوەچوونی کۆتا دانیشتنی دادگای “عوسمان ئیسماعیلی” چالاکی کرێکاریی

komalah

بڕینەوەی داری ناوچەشاخاوییەکانی باشووری کوردستان لە لایەن تورکیەوه‌

komalah

کشانەوەی کۆمپانیایەکی دیکەی ئەمریکا لە کەرتی نەوتی باشووری کوردستان

komalah