ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، خانه‌نشینكراوانی شیركه‌ته‌كانی فوولادی ئه‌لبۆرزی غه‌ربی له تاران و فوولادی ئیسفه‌هان دژبه دۆخی خراپی ژیان و مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌فته خانه‌نشینكراوانی فوولادی ئه‌لبۆرزی غه‌ربی و فوولادی ئیسفه‌هان له‌به‌رده‌م سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی فوولاد كۆبوونه‌ته‌وه و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به‌پێ هێڵی هه‌ژاری، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی یه‌كسانسازی، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی به سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی فوولاد بوون.