کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی فولاد له‌ چه‌ند شاری ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی فولاد له‌ چه‌ند شاری ئێران 2 3

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ خانه‌نشینكراوانی فولاد له‌ شاره‌كانی تاران، ئه‌هواز و ئیسفه‌هان دژیه‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد له‌ شاری تاران تێكه‌ڵ به‌ كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی بوون، به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ریان و وێڕای برینداركردنی ژماره‌یك خۆپێشانده‌ر، چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. خانه‌نشینكراوانی فولاد له‌ دروشمه‌كانیان دا خوازیاری ئازادی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و هه‌موو چالاكانی سنفی له‌ زیندان بوون. خانه‌نشینكراوانی ئێران خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی و هاوسانسازی حه‌قده‌ستن.