کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی و ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ تاران

سه‌ر له‌ به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكاران و موعه‌لیمانی خانه‌نشینكراو له‌ شاری تاران كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ ڕه‌وه‌ندی ده‌ستبه‌سه‌ركران و ئه‌شكه‌نجه و ئازاری چالاكانی سنفی و كرێكاری و ئازادی ته‌واوی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری، موعه‌لیمان،  خانه‌نشینكراوان و چالاكانی مه‌ده‌نی بوون.

به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ ناوی چالاكانی به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ئێرانیان به‌ده‌سته‌وه‌ گرتبوو و خوازیاری ئازادی ته‌واوی هه‌ڵسووڕاوانی زیندانی بوون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ سه‌راسه‌ری ئێران، ناوه‌نده‌ ئه‌منی و قه‌زاییه‌كانی ڕژیم ده‌ستیان داوه‌ته‌ ده‌ستبه‌سه‌ركردن و بانگهێشتی به‌رینی چالاكانی كرێكاری، سنفی و مه‌ده‌نی و به‌ ده‌یان چالاك و هه‌ڵسووڕاویان ده‌ستبه‌سه‌ركردووه‌. به‌شێك له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوان بریتین له‌: “ڕه‌زا شه‌هابیوحه‌سه‌ن سه‌عیدینوێنه‌رانی شیركه‌تی واحدی ئوتوبووسڕانی تاران،ئیسماعیل گرامیكرێكاری خانه‌نشینكراو،ڕه‌سوول بوداغی،محه‌ممه‌د حه‌بیبی،جه‌عفه‌ر ئیبراهیمی،ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی،مه‌سعوود نیكخواه،شه‌عبان محه‌ممه‌دیله‌ چالاكانی سنفی مۆعه‌لیمان وڕه‌یحانه‌ ئه‌نساری نژاد،ئانیشا ئه‌سه‌ودۆڵڵاهی،كه‌یوان موهته‌دیوواله زه‌مانیله‌ چالاكانی كرێكاری كه‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا بۆ وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملی خراونه‌ته‌ ژێر گوشار.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی “گاردیه‌ن” له‌سه‌ر ده‌ستدرێژی سێكسی بۆسه‌ر به‌ندكراون له‌ ئێران

-

مانگرتنی كادری ده‌رمان و بێهداشت له‌ به‌ریتانیا

-

ڕوودانی سێهه‌مین بومه‌له‌رزه‌ له‌ توركیا و چوونه‌سه‌روه‌ی ڕێژه‌ی قوربانیان

-

هێرشی هێزه‌ ئینتزامیه‌كان بۆ سه‌ر كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی ئیسفه‌هان

-

نادیاری چاره‌نووسی ٩ هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

هه‌وڵی به‌غدا بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر پاڵاوگه‌كانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان

-