کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی سه‌ندووقی خانه‌نشینی هۆما

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٦ی مانگی گوڵان، ژماره‌یه‌ك له‌ خانه‌نشیكراوانی سه‌ندووقی خانه‌نشینی هۆما، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ندووقه‌ بۆ سه‌ندووقی ناوخۆیی وڵات، له‌ به‌رانبه‌ر ئیداره‌ی ناوه‌ندیئێران وایرهه‌ڵكه‌وتوو له‌ به‌رده‌ركی فڕۆكه‌خانه‌ی مێهرئابادی شاری تاران كۆ بوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوان ڕایانگه‌یاندووه‌، ئه‌و سه‌ندووقه‌ به‌ پاره‌ی ئه‌وان دامه‌زراوه‌ و هه‌ر به‌و پێیه‌ سه‌رمایه‌ی ئه‌و سه‌ندووقه‌ هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌ ده‌وڵه‌ته‌وه‌ نییه‌ هه‌تا بگوازرێته‌وه‌‌ بۆ سه‌ر سه‌ندووقی ناوخۆی وڵات، خانه‌نشینكراوان ئه‌و كاره‌یان به‌ نایاسایی ناو بردووه‌ و ڕایانگه‌یاندوو كه‌ مافه‌كانی ئه‌وان پێشل كراوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌ له‌ كاتێكدا به‌ڕێوه‌ چووه‌ كه ئه‌و سه‌ندووقه‌‌ هێشتا حقووقی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵی به‌ خانه‌نشینكراوان په‌رداخت نه‌كردووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاپۆرتێكی گشتی سه‌باره‌ت به‌ ڕاپه‌ڕینی سه‌راسه‌ری له‌ ئێران

-

مانگرتنی پەرستارانی نەخۆشخانەی ئه‌لزەهرا

-

درێژه‌ی مانگرتنی سەراسەری بارهه‌ڵگره‌كان له‌ شاره‌كانی ئێران

-

ناڕەزایەتی کرێکارانی شارەوانی سی سەخت

-

مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی پێرسونێلی شێركه‌تی نوین سەنعەتی ڕەجا

-

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی گیانبه‌ختكردووان له‌ شاره‌كانی ئێران

-