ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت له شاری ئه‌هواز بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی یه‌كسانسازی و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی بۆ سندووقی خانه‌نشینی بوون. ناڕازیان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم، له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری خانه‌نشینی ئه‌مانیه له شاری ئه‌هواز كۆبوونه‌وه و خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون.