کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت له‌ ئه‌هواز

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت له‌ ئه‌هواز 4

خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وتی خووزستان، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢ی ڕه‌شه‌مه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بایه‌خ نه‌دانی ڕژیم به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان له‌ شاری ئه‌هواز كۆبوونه‌وه‌.

خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وتی خووزستان، خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی به‌ڵێنه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌ ساڵانی ڕابردوو، پێدانی مه‌زایا دواخراوه‌كان و كۆتایی هێنان به‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌ سندووقی خانه‌نشینی پێرسۆنێلی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون.