کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد له‌ چه‌ند شاری ئێران

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد له‌ شاره‌كانی ئیسفه‌هان، دامغان، تاران و قائیمشاری مازه‌نده‌ران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد هاوكات له‌گه‌ڵ خانه‌نشینكراوانی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا له‌به‌رده‌م سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی فولاد كۆبوونه‌ته‌وه‌. خانه‌نشینكراوانی فولاد خوزیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی یه‌كسانسازی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ تێكه‌ڵكردنی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

هێرشی هێزه‌كانی حكوومه‌ت بۆ سه‌ر به‌ندكراوانی سیاسی و بیرمه‌ند له‌ زیندانی ورمێ

-

دیوارنووسی و په‌یامی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و چالاكانی كرێكاری بۆ بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كان

-

دیداری بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له‌ سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلسی ڕژیم

-

كوژران و برینداربوونی چه‌ندین كه‌س له‌ هێرشی په‌هبادی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان

-

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی كه‌شتی سانچی له‌ شومالی تاران

-

مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی ماشین‌سازی له‌ ته‌ورێز

-