کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و چه‌ند شاری ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و چه‌ند 23

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٨ی ڕێبه‌ندان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتمیاعی له‌ شاره‌كانی كرماشان، تاران، ئه‌هواز و شووش بۆ جارێكی دیكه‌ دژ به‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یه‌ك خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی به‌ مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م ئه‌و ڕێكخراوه‌ كۆده‌بنه‌وه‌، به‌ڵام تا به‌ ئه‌مڕۆ هیچ لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار نه‌چووه‌ به‌ده‌م داخوازییه‌كانیانه‌وه‌. خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی و هاوسانسازی حه‌قده‌ست بوون.