کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و چه‌ند شاری ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و چه‌ند 23

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٨ی گه‌لاوێژ، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ شاره‌كانی كرماشان، تاران، مه‌شهه‌د، شووش و دامغان دژ به‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتمیاعی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی ڕابردوودا خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدام، ئازادی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، په‌خشان عه‌زیزی، ئیسماعیل گرامی و هه‌موو چالاكانی كرێكاری بوون. خانه‌نشینكراوانی ناڕازی هه‌روه‌ها خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌ پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌ و هاوسانسازی حه‌قده‌ست بوون.