کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و چه‌ند شاری ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و چه‌ند 12

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٦ی گوڵانی ١٤٠٣، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی كرماشان، شووش، حه‌فت ته‌په‌ و تاران دژبه‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

خانه‌نشینكراوانی ناڕازی به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و چاكسازی له‌ ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون. ناڕازیان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌یان دا دروشمه‌كانی “نا بۆ ئێعدام” و “زیندانی سیاسی ئه‌بێ ئازاد بكرێت”یان به‌رز كرده‌وه‌.