کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ شووش و ئه‌هواز

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ شووش و ئه‌هواز

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٧ی ڕه‌شه‌مه‌، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ شاره‌كانی شووش و ئه‌هواز بۆ جارێكی دیكه‌ دژبه‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجیتماعی به‌ به‌دسته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم له‌ ئاست دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان نیشان داوه‌. خانه‌نشینكراوان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی حه‌قده‌ست و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌ بوون.