کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و چه‌ند شاری ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و چه‌ند 7

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران، له‌ ئاست دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی خۆپێشاندانیان كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ شاره‌كانی كرماشان، ئه‌هواز، شووش و ئه‌راك دژبه‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌. خانه‌نشینكراوان خوازیاری چوونه‌سه‌روه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان بوون.