ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له شاری ئه‌هواز له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی ئه‌هواز به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ئه‌و ڕێكخراوه و وتنه‌وی دروشم، خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی یه‌كسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان بوون.