کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانكوردستان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی و كارمه‌ندانی موخابراتی كرماشان

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له‌ خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی و كارمه‌ندانی موخابراتی كرماشان هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌راسه‌ری خانه‌نشینكراوانی ئێران، ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قام و له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێنه‌كرانی داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی شیركه‌تی موخابراتی ئۆستان كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی كرماشان به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم، خوازیاری جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانیان بوون. خانه‌نشینكراوان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ه‌درهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون. كارمه‌ندانی شیركه‌تی موخابراتیش خوازیاری پێداچوونه‌وه‌ به‌ گه‌ڵاڵه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی مافی دامه‌زراندن و دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و په‌رداختی مه‌زایاكانیان بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕه‌زایه‌تی ژینگه‌پارێزان له‌ئاست بڕینی دارستانه‌كانی ناوچه‌ی “كۆتۆ”ل”ی ورمێ

komalah

كوژرانی ژنێك له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ له‌به‌رده‌م دادسه‌رای كرماشان

komalah

تووشبوونی ٦١ كه‌س به‌ نه‌خۆشی “وه‌با” له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

komalah

ئازدی “ئەسکەندەر لوتفی” بە دانانی بارمتەی ٢ میلیارد تمەنی

komalah

نادیاری چارەنووسی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی مهاباد

komalah

خۆپێشاندانی دانیشتووانی خۆبەڕێوەبەرایه‌تی ناوچه‌ی فورات دژبه‌ توركیا

komalah