ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی مانگی گوڵان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له چه‌ند شاری ئێران له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له شاره‌كانی شووش، شووشته‌ر، ئه‌هواز، ئیسفه‌هان، كرماشان، شیراز و كرمان به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به خواسته‌كانیان له‌به‌رده‌م ئه‌و ڕێكخراوه‌یه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد و خوازیای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بوون. شایانی باسه كه خانه‌نشینكراوانی فوولادی غه‌رب و بنه‌ماڵه‌ی خانه‌نشینكراوانی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په‌ش په‌یوه‌ست به‌و ناڕه‌زایه‌تیان بوون.