ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی مانگی گوڵان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له چه‌ند شاری ئێران دژبه جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له شاره‌كانی كرماشان، شووش، حه‌وت ته‌په، كه‌رخه و ئه‌راك دژبه كه‌می ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و بێبه‌شكرانیان له بیمه‌ی ده‌رمانی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه. شایانی باسه كه خانه‌نشینكراوانی ناڕازی پاش كۆبوونه‌وه به دوتنه‌وه‌ی دروشم ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تیان له نێو شه‌قامه‌كانی شار دا ئه‌نجام داوه.