ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی مانگی گوڵان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له ئه‌هواز بۆ جارێكی دیكه دژبه جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتماعی یه‌كه‌مین گرووپێك بوون كه له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی تازه ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان ده‌ستپێكرد و هه‌ر حه‌وتوو به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م ڕێكخراوه‌ی ته‌ئمیین ئیجتماعی یان ئوستاندرای و فه‌رمانداری شاره‌كانیان كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه بردووه. خانه‌نشینكراوان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلین به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێكیان به‌داواكارییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه.