کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ شووش و ڕه‌شت

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ شووش و ڕه‌شت

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٤ی مانگی گوڵان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ شاره‌كانی شووش و ڕه‌شت دژ به‌ خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌ برد.

به‌وته‌ی خانه‌نشینكراوانی ناڕازی، بردنه‌ سه‌ره‌وه‌ی ٢٧٪ی ئاستی حه‌قده‌ست و ٢١٪ی مه‌زایا ناكافیه‌ و له‌گه‌ڵ تیچووی ژیانیان یه‌ك ناگرێته‌وه‌. خانه‌نشینكراوان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به‌پێی هێڵی هه‌ژاری و به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و هه‌روه‌ها دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانین.