کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی كرماشان 2

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٧ی خاكه‌لێوه‌، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی كرماشان دژبه‌ جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی كرماشان به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و ڕاخستنی سفره‌ی به‌تاڵ ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌ت ده‌ربڕی و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بوون.