خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی خووزستان له شاره‌كانی شووش و ئه‌هواز ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی مانگی خاكه‌لێوه، بۆ جارێكی دیكه دژبه لایه‌حه‌ی په‌سه‌ندكراوی شۆرای باڵای كار كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی شووش له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری و خانه‌نشینكراوانی ئه‌هواز له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی ئوستان كۆبوونه‌وه و به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشمی “ته‌نیا له‌سه‌ر شه‌قام ده‌گه‌ین به خواسته‌كانمان” ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌برد. خانه‌نشینكراوان له‌ئاست له‌لایه‌حه‌ی په‌سه‌ندكراوی شۆرای باڵای كار بۆ دیاریكردنی ڕێژه‌ی حه‌قده‌ستی كرێكاران له ساڵی تازه ناڕازین و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به‌پێ هێڵی هه‌ژاری، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی و به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازین.