کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ ئوستانی خووزستان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ ئوستانی خووزستان

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٨ی مانگی خاكه‌لێوه‌، خانه‌ نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ ئوستانی خووزستان دژبه‌ جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م ئه‌و ناوه‌نده‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ شاره‌كانی شووش و ئه‌هواز به‌ به‌دسته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه‌ كۆماری ئیسلامی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌ت نیشان دا. خانه‌نشینكراوان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی دره‌مانی بوون.