کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشیكراوانی سه‌نعه‌تی فوولاد له‌ چه‌ند شاری ئێران

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌، كۆمه‌ڵێك له‌ خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فوولاد له‌ شاره‌كانی تاران، دامغان و ئیسفه‌هان به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رانبه‌ر ناوه‌ندی خانه‌نشینكراوانی شێركه‌تی فوولاد له‌و شارانه‌دا، خوازیاری جێبه‌جێ كردنی هاوسانسازی حقووق و داواكاریه‌كانی دیكه‌یان بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فوولاد، خوازیاری پێداچوونه‌وه‌ به‌ حوكمی هاوسانسازی حقووقه‌كانیان به‌پێی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حقووقه‌كانی سه‌ندووقه‌كانی دیكه‌ و به‌ستنی گرێبه‌ستی نوێی بیمه‌ی ده‌رمانی بوون. جێگای ئاماژه‌یه‌ خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فوولاد یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یه‌ك له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌بوونی داواكاریه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن.

بابەتی پەیوەندیدار

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خوێندكارانی زانكۆ له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

درێژه‌ی مانگرتنی كامیۆنداران له‌ سه‌رانسه‌ری ئێران

-

سه‌پاندنی حوكمی “موحاریبه‌” به‌سه‌ر دوو منداڵی به‌لووچ له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌

-

هۆشداری ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران سه‌باره‌ت به‌ ئێعدامی ٢٦ ناڕا‌زی له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌

-

ڕاپۆرتێكی گشتی سه‌باره‌ت به‌ ڕاپه‌ڕینی سه‌راسه‌ری له‌ ئێران

-

مانگرتنی پەرستارانی نەخۆشخانەی ئه‌لزەهرا

-