ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، حیزبه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان له كۆبوونه‌ویه‌كدا داوایان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد كه بێده‌نگیان له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه بشكێنن و ئاسمانی ڕۆژئاوا به‌سه‌ر فڕۆكه‌كانی ئه‌و وڵاته ببه‌ستن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی حیزبه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان هاوڕێ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ڕێكخراو مه‌ده‌نییه‌كان و به‌رپرسانی هۆزه كورد و عه‌ره‌به‌كان له ڕێپێوانێك دا له شاری حه‌سه‌كه، خوازیاری قه‌ده‌غه‌كردنی فڕینی فڕۆكه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا به‌سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان بوون. به‌شداربووانی ئه‌و خۆپێشاندانه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد دروشمی “فڕینی فڕۆكه‌كانی توركیا به‌سه‌ر ناوچه‌كه ڕابگرن” و “هه‌ر كه‌س خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له سه‌رچاوه‌كانی ژیان بێبه‌ش ده‌كات، كۆمه‌ڵكوژی كردووه” خوازیاری هه‌ڵویستی ڕوونی كۆمه‌ڵگای جیهانی له ئاست پێشێلكارییه‌كانی توركیا بوون.