ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هان دژ به بڕیاره‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ سیاسه‌تی كشت و كاڵ له‌و پارێزگایه و هه‌روه‌ها دابین نه‌كردنی حه‌ق ئاوه كۆبوونه‌وه.
كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی كه به هۆی سیاسه‌تی كشتوكاڵی ڕژیم له ئیسفه‌هان تا ئێستا زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه، به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشم خوازیاری پێدانی حه‌قئاوه‌ی زایه‌نده ڕوود، وه‌دیهاتنی به‌ڵێنه‌كانی ئیداره‌ی ئاوی ئیسفه‌هان، گۆڕینی سیاسه‌ته‌كانی ڕژیم سه‌باره‌ت به كشت و كاڵ له‌و پارێزگایه بوون و جه‌ختیان له سه‌ر به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان كرده‌وه.