ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی مانگی جۆزه‌ردان، ژماره‌یه‌ك له تاڵانكراوانی شیركه‌ته‌كانی ڕه‌زایه‌ت خودرو و ته‌راوه‌ت نوینی تاكستان له ناڕه‌زایه‌تی به ناڕوونی چاره‌نووسیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “محه‌ممه‌دڕه‌زا غه‌فاری” له ئه‌ندامانی سپای پاسداران و خاوه‌ن شیركه‌تی ڕه‌زایه‌تی خودرو له ئوستانی قه‌زوێن، پاره‌یه‌كی زۆری له خوازیارانی ئۆتۆمبێل وه‌رگرتووه و نه ته‌نیا ماشینه‌كانی ڕاده‌ستیان نه‌كردووه به‌ڵكوو له ڕێگه‌ی ڕانت و په‌یوندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان، وڵامده‌ره‌وه‌ی داخوازیی تاڵانكراوان نییه.