به‌پێی بانگه‌وازێك كه له ڕۆژانی ڕابردوو بڵاو كرابوو، كرێكارانی شاغڵ له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی ناوچه‌ی عه‌مه‌لیاتی پارسی جنووبی، ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی به‌فرانبار، له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی خوازیاری وه‌لانانی په‌یمانكار، پێداچوونه‌وه به گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه، پێدانی مه‌ره‌خه‌سی دوو به دووی كرێكارانی شاغڵ له به‌شی پشتێوانی و ئیداری، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، پێدانی دوو ڕۆژ مه‌ره‌خه‌سی مانگانه، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و ….هه‌تد بوون. شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئه‌ركان سالس، پشتیوانی خۆی له ته‌واوی شێوه‌كانی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی هاوكاره‌كانیان ده‌ربڕیوه و ڕایگه‌یاندووه كه به‌شه‌كانی دیكه له پاڵاوگه و پترۆشیمیه‌كانی پارسی جنووبیش به‌و مانگرتنه په‌یوه‌ست ده‌بن.