ڕۆژی یه كشه‌ممه ٢٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له ئه‌كته‌ر و ده‌هێنه‌رانی سینه‌مای ئێران له ناڕه‌زایه‌تی به به‌ندكرانی “ته‌رانه عه‌لیدووستی” له‌به‌رده‌م زیندانی ئێڤین كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان “ته‌رانه عه‌لیدووستی” ئه‌كته‌ری ناسراوی سینه‌مای ئێران ڕاسته‌وخۆ پشتیوانی له خۆپێشانده‌ران و خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران ده‌ربڕیبوو و له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كۆمه‌ڵێك له ده‌رهێنه‌ران و ئه‌كته‌رانی سینه‌مای ئێران له‌وانه “ڕه‌خشان بنی ئێعتماد”، “په‌یمان مه‌عادی”، “ئازاده سه‌مه‌دی”، “سه‌حه‌ر ده‌وڵه‌تشاهی”، “له‌یلی ڕه‌شیدی”، “مورته‌زا فه‌رشباف” و “مونیژه حكمه‌ت” له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “ته‌رانه” له‌به‌رده‌م ئه‌و زیندانه كۆبوونه‌وه.