ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هه‌زاران كرێكار و سۆسیالیست له یۆنان و ئیسڕائیل دژبه هێرشه‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ر خه‌ڵكی بێتاوانی غه‌زه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران كرێكار پاش بانگه‌وازی ئیتحادییه كرێكارییه‌كانی یۆنان دژبه كۆمه‌ڵكوژكردنی ژنان و منداڵانی فه‌له‌ستینی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ بوون. به‌شداربووان دروشمه‌كانی “ژینۆساید خه‌ڵكی فه‌له‌ستین ڕابگرن” و “ئێمه شه‌ریكی جه‌نایه‌تمان ناوێت”یان به‌رز كرده‌وه و داوایان له یه‌كێتی ئورووپا كرد پشتیوانیه‌كانی له ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل ڕابگرێت. هه‌روه‌ها هه‌زاران خوێندكار و كرێكاری سۆسیالیست له تل ئاویوی ئیسڕائیل به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا، خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و كۆتاییهێنان به ژینۆسایدی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین بوون.