کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی به‌رینی خوێندكارانی شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌ ڕۆژی دانشجوو

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی دانشجوو، خوێندكارانی زانكۆ له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران دژبه‌ ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی مانیانگرت و كۆبوونه‌ و ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی زانكۆی “خواجه‌ نه‌سیر” به‌ كۆربوونه‌وه‌ له‌ ناوه‌ندی زانكۆ دروشمی “دانشجووی ئازاده‌، ڕێگه‌ت درێژه‌ی هه‌یه‌” ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیمی ئیسلامی نیشاندا و  له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی حه‌راسه‌ت و به‌سیج تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا و سێ خوێندكار ده‌ستبه‌سه‌ركران، هه‌روه‌ها خوێندكارانی زانكۆی زانیاری پزیشكی ئازادی تاران و ڕه‌شت مانیانگرت و كلاسه‌كانی ده‌رسیان داخست، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ خوێندكارانی زانكۆی “سووره‌” دروشمی “كوردستان گۆڕستانی فشیستان”یان به‌رزكرده‌وه‌ و خوێندكارانی زانكۆی “ته‌ربیه‌ت موده‌ڕس” وێڕای كه‌ش و هه‌وای ئه‌منی كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه‌برد و دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی”یان وته‌وه‌، هه‌روه‌ها خوێندكارانی زانكۆكانی “عه‌لامه‌ ته‌باته‌بایی”، هونه‌ر و فه‌نی گیلان دژبه‌ سه‌ركوت و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌، ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد و له‌ زانكۆی “فرده‌وسی” مه‌شهه‌د هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده‌ سه‌ر خوێندكاران و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌كرد.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی “گاردیه‌ن” له‌سه‌ر ده‌ستدرێژی سێكسی بۆسه‌ر به‌ندكراون له‌ ئێران

-

مانگرتنی كادری ده‌رمان و بێهداشت له‌ به‌ریتانیا

-

ڕوودانی سێهه‌مین بومه‌له‌رزه‌ له‌ توركیا و چوونه‌سه‌روه‌ی ڕێژه‌ی قوربانیان

-

هێرشی هێزه‌ ئینتزامیه‌كان بۆ سه‌ر كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی ئیسفه‌هان

-

نادیاری چاره‌نووسی ٩ هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

هه‌وڵی به‌غدا بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر پاڵاوگه‌كانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان

-