ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی “ئارمیتا گه‌راوه‌ند” و خه‌ڵكانێكی زۆر به مه‌به‌ستی به‌شداری له مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی ئارمیتا له به‌هه‌شت زه‌هرای تاران كۆبوونه‌وه.
ڕۆژی ڕابردوو كه میدیاكانی ڕژیم به فه‌رمی هه‌واڵی گیانبه‌ختكردنی “ئارمیتا”یان بڵاو كرده‌وه، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم گوشاریان بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ی هاورد كه مه‌راسمی پرسه و سه‌رخۆشیه‌كه‌ی به‌بێ به‌شداری خه‌ڵك و له‌و شوێنه‌ی خۆیان دیاریان كردووه له به‌هه‌شت زه‌هرای تاران به‌ڕێوه به‌رن. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ماڵی باوكی ئارمیتا له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی حكوومه‌ته‌وه گه‌مارۆ درابوو و ڕێگه‌یان نه‌دا خه‌ڵك سه‌ردانیان بكه‌ن. به‌یانی یه‌كشه‌ممه بنه‌ماڵه و خه‌ڵكی ئازادیخواز له به‌هه‌شت زه‌هرای تاران كۆبوونه‌وه و چاوه‌ڕێی هاوردنی ته‌رمی ئارمیتا و به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمه‌كه‌ی بوون.
به‌پێی دوواین زانیارییه‌كان هه‌شت كه‌س له به‌ماڵه‌ی “ئارمیتا گه‌ڕاوه‌ند” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌ته‌یكانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران