کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له‌ ئاغاجه‌ری

كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له‌ ئاغاجه‌ری 2

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، كرێكارانی ڕه‌سمی شاغڵ له‌ ناوچه‌ی عه‌مه‌لیاتی ئاغاجه‌ری بۆ جارێكی دیكه‌ دژبه‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی ئاسته‌نگیه‌كانی به‌رده‌م حه‌قی سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ له‌ ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه‌ و كۆتایی هێنان به‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌ سندووقی خانه‌نشینی بوون.