کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

كۆبوونه‌وه‌ی به‌ربڵاوی لایه‌نگرانی حیزبی كۆمۆنیستی یوونان

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٧ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌، حیزبی كۆمۆنیستی یوونان خۆپێشاندانێكی به‌ربڵاوی له‌ شاری “ئاتن” ده‌ست پێكرد و هه‌زاران كه‌س به‌شداری ئه‌و خۆپێشاندانه‌ به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمی “نا بۆ شه‌ڕی ئه‌مپریالیستی” و  “كۆتایی بێنن به‌ ئه‌ندام بوونی یوونان له‌ ناتۆ” ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست سیاسه‌ته‌كانی ناتۆ و ڕووسیه ده‌ربڕی.

به‌شداربووانی ئه‌و ڕێپێوانه‌، له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تخانه‌كانی ئامریكا و ڕووسیه كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری كۆتایی هێنان به‌و شه‌ڕه‌ و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ناتۆ له‌ ناوچه‌كه‌ بوون. به‌شداربووران ده‌ستدرێژییه‌كانی ڕووسیه‌یان بۆ سه‌ر وڵاتی ئۆكراین به‌ توندی مه‌حكووم كرد و خوازیاری ئه‌وه‌ بوون كه‌ پووتین ده‌ستبه‌جێ هێرشڕكانی ڕابگرێت. خۆپێشانده‌ران هه‌روه‌ها خوازیاری چالاكی به‌رینی حیزبه‌ كۆمۆنیسته‌كانی دۆنیا بۆ به‌رگری له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی چینی كرێكار بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئه‌ندۆنزیایی

komalah

به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كانی دژه‌ ده‌وڵه‌تی له‌ ئه‌رمه‌نستان

komalah

پشتیوانی سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی وڵاتی سوید له‌ ناڕه‌زایه‌تی مۆعه‌لیمانی ئێران

komalah

به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانی دژه‌ ده‌وڵه‌تی له‌ وڵاتی توونس

komalah

خۆپێشاندانی لایه‌نگرانی “له‌باربردنی كۆرپه‌ڵه‌” له‌ ئامریكا

komalah

گیان له‌ده‌ستدانی ١٠ كه‌س له‌ هێرشێكی چه‌كداری له‌ ئامریكا

komalah