ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی مانگی خاكه‌لێوه، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردوو “ئارام حه‌بیبی” هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی سنه له‌سه‌ر گڵكۆی ئه‌و هه‌میشه زیندووه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی “ئارام حه‌بیبی” و خه‌ڵكی ئازادیخوازی سنه به‌كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر گڵكۆی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه وێڕای ڕێزلێنان له یاد و بیره‌وه‌ری ته‌واوی قوربانیانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كردووه و به‌شداربووان یادی “حه‌میدڕه‌زا ڕۆحی” لاوی گیان فیدای ڕێگای ئازادی تاران كه ئه‌مڕۆ ڕۆژی له دایكبوونی بوو به‌رز ڕاگرت و دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه. شایانی باسه كه له شاری تاران ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان ماڵی باوكی “حه‌میدڕه‌زا ڕۆحی”یان گه‌مارۆ دا و ڕێگه‌یان نه‌دا خه‌ڵكی بێ حجاب نزیك ماڵه‌كه‌یان ببنه‌وه و سه‌ردانیان بكه‌ن.